داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌ردۆگان: به‌رپرسانی‌ فه‌ڕه‌نساو ئیسرائیل پشتیوانی‌ بارزانییان كردووه‌ بۆ ڕیفراندۆم



ئه‌ردۆگان به‌رپرسانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و ئیسرائیلی‌ به‌پشتیوانی‌ بارزانی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: به‌رپرسێكی‌ پێشووی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و به‌رپرسێكی‌ ئیسرائیلی‌ پشتیوانی‌ مه‌سعود بارزانییان كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ عێراق، وتیشی‌ "له‌گه‌ڵ به‌غداو تاران ڕێككه‌وتوون بۆ چاودێریكردنی‌ سنووره‌كان".
ئه‌ردۆگان له‌وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ویلایه‌تی‌ ئه‌فیون ڕایگه‌یاند، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پێشووی‌ فه‌ڕه‌نساو به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ جوله‌كه‌ پلانیان بۆ دابه‌شكردنی‌ عێراق داڕشتووه‌، ئه‌ردۆگان دابه‌شكردنی‌ عێراقی‌ به‌فیتنه‌ ناوبردو وتیشی‌ تاكه‌ پشتیوانی‌ مافه‌كانی‌ كورد له‌ناوچه‌كه‌دا توركیایه‌و، ئێمه‌ هه‌میشه‌ هاوكاری‌ گه‌لی‌ كوردمان كردووه‌ له‌باكوری‌ عێراق.


2335 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2017

بابەتی زیاتر