داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان رەتدەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەفڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە.

پەیجێک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناوی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ھەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەو باس لەوە دەکات کەحکومەتی عێراق سزاکانی سەر ھەرێمی کوردستانی ھەڵگرتووەو لەبواری فڕۆکەوانیشدا لەرۆژی (١٠)ی مانگەوە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان لەفڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی سلێمانی و ھەولێر دەستپێدەکاتەوە.

لەبەرامبەریشدا بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە، دوای پەیوەندکردنیان بەدەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقەوە پێیانڕاگەیاندنوون کەھیچ بڕیارێکیان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە، بۆیە ھەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە لەکاتی دەرچوونی ھەر بڕیاریکی لەو شێوەیە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاویدەکەنەوەو تائێستاش ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەفڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان.


324 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2017

بابەتی زیاتر