داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پارتی و گۆران و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان و گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ سه‌ر ئاستی باڵا له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یامیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.. 
په‌یامنێری په‌یام گواستیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و سێ لایه‌نه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێر له‌ ئاستی باڵا له‌ كۆبوونه‌وه‌دابوون و دواتریش ده‌ره‌جامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرانه‌كردووه‌.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی شاندی پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و هه‌روه‌ها عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری په‌یام كه‌وتوون، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین پێشهاته‌كان و كاردانه‌وه‌كانی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلول و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم و كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌.. 

429 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2017

بابەتی زیاتر