داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه‌


مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوریی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ دیداری نێوان بارزانی و جبوریی دا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و پرسی ڕیفراندۆم و ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی لێیكه‌وتووه‌ته‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌.
هاوكات ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نوسیویه‌تی هه‌ر له‌و دیداره‌دا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پێویستی پاراستنی سه‌قامگیری و ئاساییش و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گرژی، جه‌خت له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و پشتبه‌ستن به‌ پڕه‌نسیپی گفتوگۆ به‌ ئه‌جیندای كراوه‌ و به‌شداریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ گه‌ییشتن به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرایه‌وه‌.

411 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2017

بابەتی زیاتر