داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سووریا.. له‌ئه‌مساڵدا ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د چوار هه‌زارو 784 بۆمبی به‌رمیلی به‌كارهێناوه‌


تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی ئه‌یلوولی رابردوو زیاتر له‌ چوار هه‌زارو 784 بۆمبی به‌رمیلی به‌كارهێناوه‌.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راپۆرتی زانیارییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی به‌رمیلی له‌ لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم به‌ هه‌لیكۆپته‌ر له‌ مانگی رابردوودا، 216 بۆمبی به‌رمیلیان ئاراسته‌ كردووه‌ به‌لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژراون كه‌ سێیان ژنن و پێنجیان منداڵن.
راپۆرته‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌ كه‌ رژێم به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی و به‌ربڵاو بۆمبی به‌رمیلی به‌كارده‌هێنێت و مادده‌ی حه‌وتی جاڕنامه‌ی رۆمای پێشێلكردووه‌ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌، سزای جددی به‌سه‌ر رژێمی سووریادا بسه‌پێنێت و گه‌مارۆی چه‌ك بخرێته‌ سه‌ر رژێم و ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی چه‌ك و پاره‌ به‌ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن دادگایی بكرێن.


241 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2017

بابەتی زیاتر