Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی داعش له‌ عێراق به‌رهه‌می هێناوه‌، له‌ سووریا فرۆشراوه‌


فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیریی ئاشكرایده‌كات ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی داعش له‌ بۆڕییه‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووكی ده‌دزێت، سووته‌مه‌نیی لێ به‌رهه‌مده‌هێنن و له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا به‌ هه‌رزان ده‌یفرۆشنه‌وه‌.
ملازم فیراس موحسین له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، "چه‌كدارانی داعش، ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی له‌ بۆڕیی نێوان ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ و پاڵاوگه‌ی بێجی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌یاندزی، سووته‌مه‌نیی قاچاخیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی حه‌شدی عه‌شائیریی  جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شێوازه‌ی داعش بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی به‌كاریهێناوه‌، زیانێكی زۆری به‌ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.
وتیشی "تیرۆریستان به‌ دزینی ده‌رامه‌ته‌كانی ژێر زه‌وی نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو، ئه‌و پاڵاوگانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی به‌كاریانهێناوه‌، ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی پیسكردووه‌". ئاشكراشیكردووه‌"ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی داعش له‌ عێراق به‌رهه‌می هێناوه‌، له‌ سووریا فرۆشراوه‌.

756 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2017

بابەتی زیاتر