داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌شاری بارسێلۆنا هه‌زاران كه‌س دژی‌ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا


له‌ شاری بارسێلۆنا هه‌زاران كه‌س بۆ داكۆكی له‌ یه‌كێتی خاكی ئیسپانیاو دژ به‌ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجامدا.

دوای بانگه‌وازێكی "كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی كه‌ته‌لۆنی"، هه‌زاران كه‌س به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسپانیا، كه‌ته‌لۆنیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دژ به‌ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داكۆكییان له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی ئیسپانیا كرد.

هاوكات پارتی گه‌لی ئیسپانیای ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی سۆسیالیستی كرێكاران و پارتی سیودانانۆسی لیبڕاڵی كه‌ته‌لۆنی پشتگیریی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ها له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین به‌رپرس و كه‌سایه‌تیی ئیسپانی به‌شداربوون له‌ خۆیشاندانه‌كه‌دا.

 لایخۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند "بۆ داكۆكیكردن له‌ دیموكراسی، ده‌ستوور و ئازادیی، یه‌كێتیی ئیسپانیا ده‌پارێزین، ئێوه‌ به‌ ته‌نها نین".

هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسپانیا، كه‌ خۆی هاوڵاتیه‌كی كه‌ته‌لۆنیه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاند "وه‌ك كه‌ته‌لۆنیه‌كان ئیدی كۆتایی ده‌هیێنین به‌ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی. چونكه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌ بونیاتنانی دیموكراسی له‌ ئه‌ورووپا له‌ چوارچێوه‌ی ئیسپانیایه‌كی پێشكه‌وتووتر".
 خۆپیشاندانی فراوانی كه‌ته‌لۆنیه‌كان نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند و به‌ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان داده‌نرێت كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ بارسێلۆنا به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌ پێكه‌وه‌ژیان ئه‌نجامدرابێت.

467 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2017

بابەتی زیاتر