داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ناتۆ داوا له‌ ڕووسیا ده‌كات پابه‌ندی به‌رپرسیارێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت


سكرتێری گشتیی ناتۆ، داوای له‌ رووسیا كرد پابه‌ندی به‌رپرسیارێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و رایگه‌یاند هه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ر ولاَتانی‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ هێرشه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی هاوپه‌یمانێتی‌ ناتۆ.

یانس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌ وتارێكیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ هێزه‌كانی ناتۆ له‌ ئیستۆنیا، لیتوانیا، لیتۆنیا و پۆڵۆنیا چالاكن و هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانێكیان، هێرشه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ و قبوڵنه‌كراوه‌.
سكرتێری گشتیی ناتۆ راشیگه‌یاند، ناتۆ كه‌شێكی نوێی ئاسایشی فه‌راهه‌مكردووه‌ و هه‌موو چالاكییه‌كانی ناتۆ به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرییه‌ و شه‌ڕێكی ساردی دیكه‌ی ناوێت.
یانس ستولتنبێرگ نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی سه‌ربازگه‌ له‌ سنووره‌كانی وڵاتانی ناتۆ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ نیشاندا و رایگه‌یاند، چالاكییه‌كانی ناتۆ له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندایه‌. 
سكرتێری گشتیی ناتۆ داوای له‌ رووسیا كرد، به‌رپرسیارێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت بۆئه‌وه‌ی‌ ناتۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌پچڕێنێت.

363 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2017

بابەتی زیاتر