Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: بۆ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتیی‌ ئیسرائیل ـ فه‌ڵه‌ستین كار به‌ پلانێكی نوێ ده‌كه‌ین


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بێئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ قۆناغی ئاشتیی ئیسرائیل- فه‌ڵه‌ستین تاقیبكاته‌وه‌، بیری له‌ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌بیب بۆ قودس نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
له‌ لێدوانێی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌باره‌ی قۆناغی ئاشتی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ كار له‌سه‌ر پلانێكی نوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، وتیشی، ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌ ئه‌سته‌م نازانن و له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر پلانێك ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده‌ جیهان پێیوایه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئاشتی‌ نێوان ئه‌و دوو ولاَته‌ بێ سووده‌، به‌ڵام ئه‌وان له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، نایه‌وێت پێشبینی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه‌ بكات و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانن ئاشتیی ئیسرائیل - فه‌ڵه‌ستین ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێته‌ ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام رایگه‌یاند كه‌ به‌مزووانه‌ بڕیار ده‌ده‌ن. 


616 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2017

بابەتی زیاتر