داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مێژوونووسی کورد؛ کەریم زەند لە تەمەنی 93 ساڵی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

 


كه‌ریم زه‌ند، مێژوونوس و جوگرافیاناسی كورد، له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆش له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ، كه‌ریم زه‌ند مێژوو نووس و گه‌ڕیده‌ و جوگرافیناسی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و هه‌ر ئه‌مرۆش له‌ رێوره‌سمێكدا به‌خاك ده‌سپێردرێت 
كه‌ریم زه‌ند گه‌وره‌ مێژوونووسی كورد له‌  ساڵی 1924 له‌ سلێمانی له‌ دایكبووه‌و خوێندنی ئاینی و سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ سلێمانی ته‌واوكردووه‌ و ساڵی 1944 خانه‌ی مامۆستایانی به‌غدای ته‌واوكردووه‌.
كه‌ریم زه‌ند له‌ ساڵی 1946 به‌شداری له‌ كۆماری كوردستان كردووه‌ و له‌دوای ڕووخانی كۆماری كوردستانیش له‌ مهاباده‌وه‌ چووه‌ته‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا وه‌ك مێژوونوس و جواگرافیناسی كوردستان ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بواری مێژوو و جوگرافیا نوسیوه‌. 

413 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2017

بابەتی زیاتر