داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناپچڕێنین


سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆم به‌غدا ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه‌، داوای‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ش كرد له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان خۆی‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بپارێزێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ هه‌فتانه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕایگه‌یاند "به‌غدا ئاماده‌یه‌ به‌ مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ڕیفراندۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق وتیشی‌ "فه‌ره‌نسا و هه‌موو وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ جیهانیش جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌ و، پشتگیریی‌ به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ وڵات".

عه‌بادی‌ هۆشداریشی‌ دایه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و داوای‌ لێكردن "له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان خۆیان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق بپارێزن".

له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناپچڕێنێت".
سه‌باره‌ت به‌ كۆنفیدراڵیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "كۆنفیدراڵی‌ پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوور و، دوو له‌سه‌ر سێی‌ ده‌نگی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق هه‌یه‌".

532 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2017

بابەتی زیاتر