داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وێڕای سه‌ركه‌وتنی ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی؛ كه‌ته‌لۆنیا بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی نه‌دا



سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ڕایگه‌یاند ڕاگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ دواده‌خه‌ن، تاوه‌كو بوار به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌درید بدرێت.
گه‌رچی بڕیاربوو هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ ئیسپانیا ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام شه‌وی‌ رابردوو كارلس پۆگدیمۆن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند گه‌لی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاری جیابونه‌وه‌ی داوه‌ به‌لاَم بۆ ماوه‌یه‌ك جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرین به‌ ئامانجی ڕه‌خساندنی بواری زیاتر بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ئیسپانیا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا وتیشی، كه‌ته‌لۆنیا ده‌یه‌وێت ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی كۆماریی سه‌ربه‌خۆ و جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ پێویسته‌ نێوه‌ندگیری نێوده‌وڵه‌تی نێوان ئه‌وان و حكومه‌تی مه‌درید هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.
رۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا له‌سه‌دا 43ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شدارییان تێداكرد و به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌دا 90 و پۆینت 18 دانیشتوانی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدان و له‌سه‌دا حه‌وت و پۆینت 83 ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئیسپانیا، رووبه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ 32 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن كه‌س ده‌بن. 

228 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2017

بابەتی زیاتر