داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌ر ناوێرت: به‌ بڕیاری حكومه‌تی ئه‌مریكا ڤیزا به‌ هاوڵاتیانی توركیا نادرێت

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ڤیزای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ توركیا ته‌نها بڕیاری‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ نه‌بووه‌ و، بڕیاری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكایه‌.

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ڤیزای‌ توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا و، كۆشكی سپی و، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی دراوه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "بڕیاره‌كه‌ ته‌نها بڕیاری‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ نه‌بووه‌".

هێزه‌ر ناوێرت وتیشی‌ "باڵیۆزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ته‌نها بڕیار ناده‌ن" و، باڵیۆزی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ له‌ توركیاش به‌ یه‌كێك له‌ باشترین باڵیۆزه‌كانی‌ ئه‌مریكا وه‌سف كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ له‌وه‌ نیشان دا كه‌ حكوومه‌تی توركیا دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ توركیا ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ دوو هاووڵاتیی‌ توركین.

هه‌ر له‌سه‌ر پرسی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ ڤیزای‌ ئه‌مریكا و توركیا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ڵپه‌ساردنی رێكاری ڤیزا له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا نابێت. 

رۆب مانینگ وته‌بێژی پنتاگۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا توركیا هاوبه‌شێكی به‌هێزیانه‌ له‌ هاوپه‌یمانان و ناتۆ، ئه‌و پێشهاتانه‌ی‌ له‌باره‌ی رێكاری ڤیزاوه‌ هاتوه‌ته‌ ئارا كاریگه‌ری نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان له‌ توركیا و له‌و شوێنانه‌ی‌ پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن.

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و ناتۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ له‌ ئینجیرلیك و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی توركیا له‌ دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌مووی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و زانیارییه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ولاَت به‌رده‌وام ده‌بێت.

848 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2017

بابەتی زیاتر