داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌غدا.. دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی ده‌ركرد

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سافه‌ی‌ به‌غدا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سافه‌ له‌ به‌غدا، له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆمی‌ باشووری‌ كوردستان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم ده‌ركرد.
دادگاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ڕێوه‌بردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێمه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵیی‌ عێراق بووه‌ كه‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ به‌ نایاسایی‌ له‌قه‌ڵه‌م دابوو".
ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ دادگای‌ ڕه‌سافه‌، له‌ ئه‌نجامی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵایه‌كه‌وه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق".
دادگای‌ ڕه‌سافه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم به‌پێی مادده‌ی 329ـی یاسای سزادانی‌ عێراقی‌ بووه‌".
ڕۆژی 18ی‌ ئه‌یلووی‌ ڕابردوو دادگای فیدراڵیی عێراق فه‌رمانی‌ ڕاگرتنی ڕێكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان ده‌ركرد و، ڕیفراندۆمی‌ به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌م دا


683 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2017

بابەتی زیاتر