داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردستان داش عێراق ناوی‌ خۆی‌ گۆڕی‌

سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردستان داش عێراق ناوی‌ خۆی‌ گۆڕی‌ و، ئاماده‌یی‌ خۆیشی‌ بۆ گفتوگۆی‌ بێ‌ مه‌رج له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپاتكرده‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ناو سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردستان داش عێراق، له‌ سه‌لاحه‌دین به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی كۆبووه‌وه‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ تایبه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ "بڕیار دراوه‌ ناوی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردستان داش عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كوردستان بگۆڕدرێت".
هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "لایه‌نه‌ به‌شداره‌كان پابه‌ندیی خۆیان به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ڕیفراندۆمی‌ باشووری‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌". به‌ڵام "جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆمیان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر و لێپرسراوانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا".
هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئاماده‌ییان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگێكی كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ بێ پێشمه‌رج و به‌ بێ سزادان و ئابڵۆقه‌ ده‌ربڕیوه‌.
به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ "سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا نایاسایی و نابه‌رپرسیارانه‌یه‌ و، گرژتركردنی بارودۆخی سیاسی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ك ناكات".
هه‌روه‌ها داوای‌ له‌ ڕایگشتیی جیهانی و هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و سزادانه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ دابندرێت كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌


2155 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2017

بابەتی زیاتر