Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن رۆحانی: گه‌لی كورد خۆشه‌ویستمانن و نامانه‌وێت هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر دروست بكرێت

حه‌سه‌ن ڕووحانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات "خۆشه‌ویستمان بۆ كورد هه‌یه‌ و هه‌ڵه‌ی‌ به‌رپرسه‌كان ناخه‌نه‌ سه‌رشانی‌ ئه‌وان".
حه‌سه‌ن رووحانی  له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی‌ وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه‌ ده‌بێت خۆیان تاوانه‌كه‌ی بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی ئاشتیخواز له‌ ناوچه‌كه‌ به‌دوای به‌ره‌وپێشچوونن و شایسته‌ی رێزن".
ڕاشی‌ گه‌یاند "گه‌لی‌ كورد له‌ڕۆژهه‌ڵات به‌شێكن له‌گه‌لی‌ مه‌زنی‌ ئێران و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌ندێك كه‌س له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ناخه‌نه‌ سه‌رشانی‌ ئه‌وان".
حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆ كورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی‌ كوردستان ده‌ربڕی‌  وتیشی‌ "نامانه‌وێت هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر دروستبكرێت".
ئه‌م وتانه‌ی‌ حه‌سه‌ن ڕووحانی‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئێران له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌، هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی‌ داخراوی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌.


1203 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2017

بابەتی زیاتر