داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سوپای‌ توركیا هێزو چه‌كی قورسی ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ كوردستان كرد



سوپای‌ توركیا هێز و تانكی‌ زیاتری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان و ڕۆژئاوای‌ كوردستان كرد.

شه‌وی‌ ڕابردوو سوپای‌ توركیا هێز و تانكی‌ زیاتری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد، هێزه‌كه‌ به‌ناو شاری‌ شرنه‌خی‌ باكووری‌ كوردستاندا تێپه‌ڕیوه‌..
سوپای‌ توركیا ڕایگه‌یاند "ئه‌و تانكانه‌ بۆ پشتیوانیی یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری عێراق ڕه‌وانه‌ كراون و له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌كرێن".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا و عێراق له‌ نزیك ده‌روازه‌ی سنووریی فیشخابوور درێژه‌ی هه‌یه‌.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سوپای‌ توركیا كاروانێكی‌ دیكه‌ی‌ سوپا و چه‌ك و ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازیی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای‌ كوردستان كرد.
سوپای‌ توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ "ناردنی‌ هێز بۆ سه‌ر سنووری‌ سووریا بۆ پشتیوانیی یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌یه‌تی‌".
له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا سوپای‌ توركیا به‌رده‌وام هێزی‌ زیاتری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ باشوور و ڕۆژئاوای‌ كوردستان كردووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و دوو به‌شه‌ی‌ كوردستان لێدراوه‌ته‌وه‌.

1876 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر