داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فاڵكاو و تابیا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌یاریان به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كانه‌وه‌ كردبێت


فاڵكاوی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا و ریناتۆ تابیای هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ویتوێژیان له‌سه‌ر یاریكردن به‌ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی نێوانیانه‌وه‌ كردبێت كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌ یه‌كسانی گه‌یشتن به‌ جامی جیهانی.
دوێنێ ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ فاڵكاو به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ تابیای یاریزانی پیرۆ به‌ نهێنی قسه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌نگۆی زۆری له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری یاریكردن به‌ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ڵام فاڵكاو له‌ لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌گرافی بریتانی ده‌ڵێت: من ئاگاداری ئه‌نجامی یاریه‌كانی دیكه‌ بووم و یاریزانه‌كانی پیرۆم لێ ئاگادار كرده‌وه‌، هه‌ر له‌و باره‌وه‌ تابیا یاریكردن به‌ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ ده‌ڵێت كۆڵۆمبیه‌كان هه‌واڵی یاریه‌كانی دیكه‌یان لا بوو، فاڵكاو له‌وه‌ ئاگاداری كردمه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ نۆلبێرتۆ سۆریانۆ له‌ ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی پیرۆ وتی: ئێمه‌ پێویستمان به‌ بردنه‌وه‌ بوو بۆ دڵنیا بوون له‌ سه‌ركه‌وتن، ئیتر چۆن ده‌كرێت رێككه‌وتنمان له‌سه‌ر یه‌كسانی بكردایه‌

36 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر