داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
راگه‌یه‌نراوێك بۆ ڕای گشتی

ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ باشوری كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی جدیدایه‌، كه‌ دور نیه‌ ببێته‌ مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و به‌فیڕۆدانی خوێن و فرمێسكی هه‌زاران تێكۆشه‌ر و قوربانیانی خه‌ڵكی كوردستان. هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش له‌ ئه‌نجامی بڕیاری سیاسی نادروست و به‌هه‌ندنه‌گرتنی مه‌ترسییه‌كان و گه‌ڕانه‌ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی دا. یه‌كێك له‌و بڕیاره‌ هه‌ڵه‌و مه‌ترسیدارانه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی داواو ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵه‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بو له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌بێ‌ زه‌مینه‌سازی.
بڕیاردان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی چه‌ند حیزبێكی كوردستان، كه‌ هه‌ر رۆژه‌ی له‌ژێر ناوێكی داتاشراوه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون، به‌بێ‌ گوێدانه‌ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بوه‌ته‌ مایه‌ی په‌راوێز خستنی رۆڵی دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كانی كوردستان. كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دوای دو ساڵ په‌كخستنی به‌و شێوازه‌ی ئێستا‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی گشتی‌و به‌كارهێنانی په‌رله‌مان بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌ بڕیاره‌ كه‌سی و حیزبیه‌كانیان‌و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێكی كوشنده‌ی دیكه‌یه‌ له‌ خه‌ون و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، كه‌ سێ یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق پێكده‌هێنین‌و ، نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین ، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ به‌رپرسیارن له‌ هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئه‌نجامی بڕیاری هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ روبه‌ڕوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێته‌وه‌. له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی عێراقیش پێویسته‌ هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێت كه‌ ببێته‌ مایه‌ی تێكدانی ئارامی‌و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، به‌ڵكو گفتوگۆو دانوستان تاكه‌ رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 
12/10/2017 

3233 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر