داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای سزا قورسه‌كانی ئامه‌د بێتاوانی له‌یلا زانای له‌دۆسیه‌ی تیرۆردا سه‌لماند


دادگای‌ سزا قورسه‌كانی ئامه‌د بێتاوانیی له‌یلا زانای له‌ دۆسیه‌ی‌ تیرۆردا سه‌لماند، به‌ڵام هه‌فته‌ی‌ داهاتوو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ سوێندخواردنه‌ یاساییه‌ قبووڵنه‌كراوه‌كه‌ی‌ و به‌شدارینه‌كردنی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دادگای سێیه‌می سزا قورسه‌كانی ئامه‌د، به‌ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی‌، دانیشتنی‌ كۆتایی‌ دادگایی له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌ی‌ به‌ڕێوه‌ برد.
له‌یلا زانا له‌ دانیشتنی پێشووی‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ په‌كه‌كه‌ كه‌ توركیا "به‌ ڕێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ ناوی‌ ده‌بات"، لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كرا و، به‌پێی‌ سكاڵاكه‌ داوای‌ 15 ساڵ زیندانیی بۆ كرابوو.
به‌ڵام دادگا به‌ هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا بڕیاری بێتاوانیی له‌یلا زانای دا.

له‌ هه‌مان كاتدا بڕیاره‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تێكه‌ڵ له‌ ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كانی داد و ده‌ستووری‌ په‌رله‌مانی توركیا، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له‌یلا زانا له‌ پۆستی‌ په‌رله‌مانتاری كۆببێته‌وه‌.
پێده‌چێت به‌هۆی‌ سوێندخواردنه‌ یاساییه‌ قبووڵنه‌كراوه‌كه‌ی‌ كه‌ تێیدا ده‌سته‌واژه‌ی‌ گه‌لی‌ توركی‌ بۆ گه‌لی‌ توركیا گۆڕی‌، هه‌روه‌ها به‌شدارینه‌كردنی‌ له‌ 212 دانیشتنی‌ په‌رله‌مان، له‌ ئه‌ندامێتیی‌ په‌رله‌مان دووربخرێته‌وه‌.


341 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر