Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی‌ خۆی‌ له‌ڕێكخراوی‌ یونسكۆ ڕاگه‌یاند


ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ له‌ڕێكخراوی‌ یونسكۆی‌ سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌، هاوكات هیزه‌ر نوێرت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند واشنتۆن بۆ جێگره‌وه‌ی‌ ئه‌ندامێتی‌ له‌یونسكۆ، لیژنه‌یه‌كی‌ چاودێر ده‌نێرێته‌ ڕێكخراوه‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی‌ یونسكۆ نیگه‌رانییان له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ واشنتۆن ده‌ربڕیوه‌.

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌وه‌تای‌ ساڵی‌ 2011وه‌ هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ بۆ ڕێكخراوی‌ یونسكۆ ڕاگرتووه‌ كاتێك ئه‌و ڕێكخراوه‌ ئه‌ندامێتی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ قه‌بوڵكرد، پێشتریش چه‌ندین به‌رپرسی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ناویاندا نیكی‌ هالی‌ نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان" ڕێكخراوی‌ یونسكۆیان به‌دژایه‌تی‌ ئیسرائیل تۆمه‌تباركردووه‌.
ڕێكخراوی‌ یونسكۆ ڕێكخراوێكی‌ ڕۆشنبیری‌ نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌و باره‌گاكه‌ی‌ له‌پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ڕه‌نسایه‌.


594 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر