داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌ووێت ناوی یاریگاكه‌ی بگۆڕێت بۆ سپۆنسه‌رێكی نوێ


یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت له‌ ڕێی سپۆنسه‌رێكه‌وه‌ یاریگاكه‌ی نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ و ناوی یاریگاكه‌شی بگۆڕێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای كامپ نۆ له‌لایه‌ن سپۆنسه‌ره‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ له‌ گفتوگۆدایه‌ تا بگاته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان به‌ مه‌به‌ستی له‌ ئه‌ستۆ گرتنی تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ به‌ سپۆنسه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ گۆڕینی ناوی یاریگاكه‌ به‌و كۆمپانیایه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌ ده‌ڵێت له‌ سه‌ره‌تای 2019ه‌وه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ ده‌ست پێده‌كات و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤان واگنه‌ر بۆ دروستكردن خزمه‌تگوزاری وه‌رزشیی گه‌شتۆته‌ر رێككه‌وتن تا ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ بسپێرێت سه‌ره‌تاش بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌دات به‌و كۆمپانیایه‌.
سپۆرت ده‌شڵێت به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌ ته‌مای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ یاریگای كامپ نۆ ببێته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قازانج له‌ ئاستی یاریگاكانی جیهاندا.

186 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر