داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی كه‌ركوك ئامانجی سه‌ره‌كیمانه‌


ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەڵێت ھێورکردنەوەی ڕەوشی ئاڵۆزی کەرکوک ئامانجی سەرەکییانە و داوا لە ھەموو ھێزەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات کە دان بەخۆیاندا بگرن و بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ئاڵۆزتر نه‌كه‌ن.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ "پێویستە دەست بکرێت به‌ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان بەغداد و ھەرێم و دەستور بکرێتە بنچینەی گفتوگۆکان".
هه‌روها ده‌شڵێت داوا له‌ هه‌موو لایه‌كی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م كه‌ به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بخه‌نه‌ سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دیكه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئاڵۆزی‌ كه‌ركوك و داوای‌ له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێراقیش دان به‌خۆیاندا بگرن. 

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمه‌وه‌ به‌غدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری بۆ سزادانی هەرێم دەركردووە، لەبەرانبەریشدا هەرێم بەردەوام داوای گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌كیان نه‌گه‌شتوون به‌ ڕێكه‌وتن.

739 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر