داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بافڵ تاڵه‌بانی: لە ئێستادا رووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بووینەتەوە و لەبەردەم شەڕێكی نەخوازراوداین


بافڵ تاڵەبانی كوڕی گه‌وره‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ پەیامێکیدا كه‌  ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغدا کردووه‌ ڕایگەیاند "لە ئێستاشدا ڕوبەڕوی قەیرانێكی دارایی سەخت بووینەتەوە و لەبەردەم شەڕێكی نەخوازراوداین، جەنگێك كە هەرگیز ویستی ئێمە نییە، وەك دەبینین ئەمڕۆ پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق ڕوبەڕوی شەڕێكی نەخوازراو دەبنەوە و لە مەیدانی جەنگدا ڕوبەڕوی یەكتر بوونەتەوە".
ئه‌وه‌شی وتت كه‌ ئەمڕۆ لە دوای چەندین گۆڕانكاری گەلەكەمان لە ژێر گوشارێكی گەورەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە، كە ئەمەش بەهیچ شێوەیەك ڕێبازەكەی مام جەلال نییە. داوا لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم كە دەست لە نێودەست هاوكارمان بن بەهەمان لە ژێر ڕۆشنایی مام جەلال، كە پێویست دەكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە هۆكاری ڕزگاركردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق لەم تاریكییەی كە تێیكەوتوون".
داواشیکردووە، بە هاوکاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو سەركردە سیاسییەكانی عێراق ئەم ڕەوشە "نالەبارە ئەمنییە" هێور بكرێتەوە‌. بەدەر لەوەی كە گوایە ڕیفراندۆم یاساییە یان نا و چ بڕیارێك ئاراستەی گەل كراوە و ڕای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وەرگیراوە، هەر چەندە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆك نەبوون لەسەری و ئەو قۆناغە تێپەڕی.

هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شی كرد كه‌ "دەبێت ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهەمان شێوەش دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر بنەما و مەبدەئی تەوافوق. كەركوك پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە بەپێی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردن".

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا و له‌سه‌ر ڕاگرتنی گه‌شته‌كان بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لەلایەن كوردەوە كۆنتڕۆڵ و چاودێری بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین كە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكەین لەسەر وردەكارییەكانی، بەڵام دەبێت ئەو كەسانەی كە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بەڕێوەدەبەن كوردن و دەبێت ماف و مووچەكانیان زامن بكرێت.


2213 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2017

بابەتی زیاتر