Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێمن هه‌ورامی: هه‌موو كوردێك پیشمه‌رگه‌یه‌ بۆ پاراستنی كه‌ركوك



شه‌وی ڕابردوو هێمن هه‌ورامی ڕاوێژكاری سیاسی مه‌سعود بارزانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك جێگیركراوه‌ بۆ پاراستن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رمه‌ترسییه‌ك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌. 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نوسیوه‌ كه‌ ئێمه‌ میله‌تێكی ئاشتی خوازین و هه‌رگیز هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ركه‌س به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر شتێكی نه‌خوازراودا هه‌موو تاكێكی كورد پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ پاراستنی كه‌ركووك.
 هاوكات هێمن هه‌ورامی داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ هه‌لوێست وه‌ربگرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و داواش له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات كه‌ فه‌رمان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكات ئه‌گه‌ر له‌توانایداهه‌یه‌و گوێی لێده‌گیرێت.

ئه‌م هه‌واڵانه‌ی هێمن هه‌ورامی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند هێرش ناكه‌نه‌ سه‌ركورد و هێز لە دژی کورد بەکارناهێنن و وتیشی، بەرگری لە کورد دەکەن وەکو هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق و ڕێگە نادەن هێرش بکرێتە سەری.

به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لای به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێم هه‌یه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌كانی كۆكردۆته‌وه‌ بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات پێشمه‌رگه‌. 

2455 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر