داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا: نامانه‌وێت ناسه‌قامگیری له‌ عێراق ڕوبدات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت نایانه‌وێت هیچ چالاكی و بارگرژیه‌ك له‌ عێراقدا ڕووبدات كه‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و كارباته‌ سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش.

هێزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند چه‌ند ڕاپۆرتێكیان بینیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی داوایان له‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان كردووه‌ دژی توندوتیژی بووه‌ستنه‌وه‌ و وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانیی عێراقیش دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ شوێنی خۆیاندان و ته‌نیا ته‌ركیزیان له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعشه‌.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ به‌ وته‌ی به‌شێك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم، به‌غدا به‌نیازه‌ هێز به‌ ئاڕاسته‌ی شاری كه‌ركوك بجوڵێنێت و ده‌شڵێن كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌واوی خراوه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌


589 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر