داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دۆناڵد تره‌مپ: وتارێك سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پێشكه‌ش ده‌كات


سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا وتاره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا وتارێك سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران پێشكه‌ش بكات.
پێشبینی‌ ده‌كرێت تره‌مپ له‌وتاره‌كه‌یدا ته‌نها تاران به‌پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێكه‌وتننامه‌كه‌وه‌ تۆمه‌تباربكات و بڕیاری‌ پاشه‌كشه‌ له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بۆ كۆنگرێسی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ جێبهێڵێت.
تره‌مپ پێشتر چه‌ندینجار ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ڕێكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ گرتووه‌و ئێرانی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تباركردووه‌" كه‌ له‌جێبه‌جێكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ لایداوه‌، هاوكات ڕه‌خنه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا كردووه‌ به‌هۆی‌ واژۆكردنی‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا داوایان له‌واشنتۆن كردووه‌ پابه‌ندی‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ بێت، له‌به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران ڕایگه‌یاندوه‌ واشنتۆن به‌پاشه‌كشه‌ی‌ له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌" ڕوبه‌ڕووی‌ هه‌موو جیهان ده‌بێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها ئێران.

519 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر