داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌: ئێمه‌ دژی شه‌ڕو خوێن ڕشتنین


فەرماندەى گشتى هێزه‌کانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ كه‌ "شەوی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەكردن بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری كەركووك كردووە. ئەو جمووجۆڵە لەدوای هاندان و دەستلەپشتدانی بیانی و هەروەها لێدوانی هەڕەشەئامێزی چەند ڕۆژی ڕابردووی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و سیاسی عێراقی دێت لەدژی گەلی كوردستان و ئاماژەی مەترسیداری هەڵگیرساندنی شەڕ و پەلاماردانی كوردستانی تێدایە."

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و ڕای گشتیی جیهانی لەوە ئاگادار دەكاته‌وه‌ كە ئەو دۆخە نالەبارە دەبێتە هۆی كارەساتی گەورە، له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتیشه‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تی به‌غداد ده‌كات كه‌ لە جیاتی جووڵاندنی هێز و خۆسەپاندنی بەزۆر، بێت گفتوگۆ بكات و لەو ڕێگەیەوە گرفتەكان چارەسەر بكرێت.

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یشیدا داوا له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات لە ئامادەباشیی تەواودا بن بۆ بەرگریكردن لە گەل و خاكی كوردستان و بەرپەرچی هەموو جۆرە هەڕەشە و پەلامارێك بدەنەوە.


589 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر