داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئێران سه‌باره‌ت به‌سوپای پاسدارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌


عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی‌ خستۆته‌ ناو لیستی ڕه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ واشنتۆن به‌واتای‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دێت.
ئاژانسی فارسی ئێرانی ئاشكرایكرد ساڵحی كه‌ له‌ئێستادا به‌ئامانجی‌ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران له‌له‌نده‌نه‌" له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بیانی‌ ڕایگه‌یاندووه‌" هه‌ر وڵاتێك هێزه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی هۆكاری پاراستنیه‌تی" هه‌ربۆیه‌ تاران بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ هه‌ژمارده‌كات.
ساڵحی ڕاشیگه‌یاند گه‌ر ئه‌مریكا ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ پێشێل بكات پێویسته‌ ده‌ره‌نجامه‌كانیشی‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت، وتیشی‌ ئێران بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات.
ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیی ئێران 14ی ته‌موزی 2015 له‌ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له‌نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك واژۆكراو له‌ئێستادا سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا هه‌وڵی‌ پاشه‌كشه‌ له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌دات


448 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر