داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمیسیۆن: له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی په‌ڕله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێت

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌.
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ژماره‌یه‌ك پرسیاریان ئاڕاسته‌ كردون، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌.
سلێمان مسته‌فا وتیشی له‌به‌ر رۆشنایی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كودرستان بڕیارێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌درێت


354 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر