داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نێچیرڤان بارزانی: دەبێ هەموو كێشەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن


نێچیرڤان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی 10/10/2017 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی هەڕەشەی دەستپێكردنی هێرشێكی سەربازیی سوپا و حەشدی شەعبی دژی پێشمەرگە و كوردستان ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێكە بە مەبەستی هێرشكردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەردەوام هێزی زیاتری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دەوربەری شاری مووسڵەوە تا دەوروبەری كەركووك و خانەقین كۆدەكرێنەوه‌."

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هاتووه‌ كه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە به‌ڕێز ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، هەموو لایەنە عێراقییەكان و هەموو ڕێكخراوە مەدەنی و ئاشتیخوازەكان، نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمه‌ریكا، یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتیی دژی داعش، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ دەكەین كه‌ به‌ر به‌ شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بگرن،چونكە لێكەوتەی ڕاستەوخۆی زۆر خراپی دەبێت بۆ سەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەموو ناوچەكە و زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكە لە ناوچەكەدا خۆشدەكاتەوە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت كە ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دژی ئەوەین پەنا ببرێتە بەر چەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دەبێ هەموو كێشەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.


552 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر