داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی‌ عێراق هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر كه‌ركوك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌



وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویانكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی له‌باشوری كه‌ركوك.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌هێزه‌ عێراقیه‌كان تائێستا به‌رده‌وامن له‌هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه‌و پشكنینی ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركوك كه‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشی هێزه‌ عێراقیه‌كان بۆسه‌ر كورد ئه‌جێندایه‌كی نیگه‌رانكه‌ری له‌پشته‌وه‌یه‌.
پێشتریش وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو هیچ كرده‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌كه‌ركوك ڕووینه‌داوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ باس ده‌كرێت ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیی عێراقه‌، بۆئه‌و شوێنانه‌ی‌ پێش هاتنی‌ داعش لێی‌ جێگیربوون.

1543 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2017

بابەتی زیاتر