داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

باره‌گای كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم له‌ پارێزگای بابل ته‌قێنرایه‌وه‌و كارمه‌نده‌كانیشی رفێندران

چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر بارەگای سەرەکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە شاری حیللە و کۆمەڵێک کارمەندیان رفاند، پاشان بارەگاکەیان تەقاندەوە.

لە راگەیێندراوێکدا کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند: "کاژێر 08:20 خولەکی شەوی هەینی 13-10-2017، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەی سەرەکی تۆڕی پەیوەندیکردنی کۆڕەک تیلیکۆم لە شاری حیللەی ناوەندی پارێزگای بابل، دوای رفاندنی کارمەندەکانیش باڵەخانەکەیان تەقاندووەتەوە".

کۆڕەک تیلیکۆم رایگه‌یاندووه‌: "بەهۆی تەقاندنەوەی تۆڕی پەیوەندیکردنی کۆڕەک تیلیکۆم لە شاری حیللە، پەیوەندی کۆڕەک لە پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا، بابل، دیوانییە و موسەننا پچڕاوە و سەرەڕای ئەو زیانە ماددیانەش حەوت کارمەندیان رفاندوون".

کۆڕەک ئاماژە بەوەش دەکات، چه‌کداره‌کان به‌ به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و دانیشتووانی پارێزگاکه‌ هێرشه‌که‌یان‌ لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی موحەرەم ئەنجامداوه، ئەمە لەکاتێکدا ترافيكێكی زۆر لەسەر تۆڕەکە هەبووە.

1593 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2017

بابەتی زیاتر