داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌فریقیا.. ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ مه‌سیحی‌ له‌ مزگه‌وتێكدا 25 مسوڵمان ده‌كوژن



ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ مه‌سیحی‌ له‌ئه‌فریقیای‌ ناوه‌ڕاست هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر مزگه‌وتێك و 25 مسوڵمان ده‌كوژن.
عه‌بدولره‌حمان بۆرنۆ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ كیمبی‌ ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ مه‌سیحی‌ یاخی‌ بوو هێرشیان كردۆته‌سه‌ر مزگه‌وتێكی‌ ناوچه‌كه‌و گه‌مارۆیان داوه‌و 25 مسوڵمانیان له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا كوشتووه‌و، پێشنوێژی‌ مزگه‌وته‌كه‌و جێگره‌كه‌شیان له‌سێداره‌ داوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ بۆماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ ماته‌مینیان له‌و شارۆچكه‌یه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

كۆماری‌ ئه‌فریقیای‌ ناوه‌ڕاست وڵاتێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌ڵماس، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ ناوخۆوه‌ به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، له‌كۆتاییه‌كانی‌  2012 ه‌وه‌ گرژی‌ و ئاڵۆزی‌ ئه‌منی‌ له‌نێوان مسوڵمانان و مه‌سیحیه‌ یاخی‌ بووه‌كانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ ڕابردوودا ئاڵۆزییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چوون، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ جارێكی‌ دیكه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ وڵات سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه‌


605 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2017

بابەتی زیاتر