داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌لاوی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بارزانی و عه‌بادی ده‌كات


جێگری سه‌ركۆماری عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق و كوردستان ده‌كات.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌ركۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ گفتوگۆكردن رایگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ تیایدا به‌كارهێنانی هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، وا ده‌خوازێت ده‌ست بكرێت به‌ گفتوگۆی دوو قۆڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ له‌ژیر چه‌تری ده‌ستووردا".

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌لاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌ی ئه‌مڕۆ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتیبكه‌نه‌وه‌ گرنگه‌ پشتیوانی له‌ گفتوگۆی دووقۆڵی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بكرێت، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ رێگه‌یه‌كی روون بۆ ئاینده‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی دابنرێ".


642 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2017

بابەتی زیاتر