Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆماڵ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 275 كوژراو و 200 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌


ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، كوژران و برینداربوونی 475 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.  
سه‌رچاوه‌ ئه‌منیی و ته‌ندروستیه‌كانی سۆماڵ بڵاویانكرده‌وه‌، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك وێستگه‌یه‌كی پاس له‌ شاری مه‌قادیشۆ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 275 كه‌س كوژران و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 200 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌شدا محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د سه‌رۆكی سۆماڵ وێڕای به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵمه‌تی خوێن به‌خشین به‌ بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌، هاوكات 3 رۆژ ماته‌مینی گشتی له‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
هاوكات حكومه‌تی مه‌قادیشۆ بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵی سه‌ر به‌ رێكخراوی قاعیده‌ به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ تۆمه‌تبارده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.


530 جار خوێندراوەتەوە
15/10/2017

بابەتی زیاتر