داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك بۆ په‌یام: ئه‌منییه‌تی شاره‌كه‌ راده‌ستی پۆلیس كراوه‌


عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ په‌یامی راگه‌یاند: بارودۆخی ناو شاری كه‌ركوك ئارامه‌و پاراستنی ئه‌منییه‌تی شاره‌كه‌ به‌ پۆلیس سپێردراوه‌.
وتیشی: هه‌ربۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئاماژه‌ی به‌هوه‌شكرد فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ناو شار ده‌كات و له‌ هه‌ركوێ كێشه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌ستبه‌جێ به‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌چێت.
راشیگه‌یاند: پلانیان هه‌یه‌ بۆ سبه‌ینێ تاوه‌كو كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان بكه‌ن و ئاسانكاریی بۆ هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین تاوه‌كو به‌ ئاسانترین شێوه‌ بچنه‌وه‌ فه‌رمانگه‌كانیان و ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن.

له‌باره‌ی چاره‌نووسی پارێزگاری كه‌ركوكیشه‌وه‌، وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك وتی ئاگامان له‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك نییه‌.

625 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2017

بابەتی زیاتر