داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توركیا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل بخرێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه‌


ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌ و داوای له‌ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ كرد ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رێوه‌چوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا ڕایگه‌یاند پێشنیازكراوه‌ بۆ حكومه‌ت كه‌ قۆناغی داخستنی ئاسمانیی توركیا به‌ ڕووی هه‌رێمی كوردستان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی، ده‌ستپێبكرێت.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌ركوك ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناوه‌، جارێكی دیكه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوكیش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا وتویه‌تی‌ جه‌خت له‌ هه‌ستیاریی و چاوه‌ڕوانیمان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌به‌ركردنی بنیاتنانه‌وه‌ی گونجاوی مێژوویی پێكهاته‌ی دیموگرافیی شاری كه‌ركووك كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی تێكدانی ده‌درا.

1116 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2017

بابەتی زیاتر