داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ مه‌خموره‌وه‌و ئاڵای كوردستانیان داگرت

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ چوونه‌ نێو قه‌زای‌ شنگال مه‌خموره‌وه‌و ئاڵای كوردستانیان داگرت

هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌رده‌وامن و چوونه‌ نێو قه‌زای‌ شنگالیشه‌وه‌.
فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ و گروپێكی ئێزدی ناو حه‌شدی شه‌عبی، له‌ناو خۆیاندا رێككه‌وتوون كه‌ شه‌ڕ روو نه‌دات، به‌و ڕێككه‌وتنه‌ش حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته‌ ناو قه‌زای‌ شنگال".
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "ئه‌و هێزه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كه‌ چوونه‌ته‌ نێو شنگال، ئێزیدین و له‌گه‌ڵ هێزه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ ئێزیدی‌ ڕێككه‌وتون".
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای‌ كرد هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌زای‌ مه‌خمووریش كشاونه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ره‌و ئه‌و قه‌زایه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان



1409 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2017

بابەتی زیاتر