داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆككۆمار: ڕیفراندۆم بووه‌هۆی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ كه‌ركوك


سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ڕایگه‌یاند ڕیفراندۆم ناكۆكیی ترسناكی له‌ عێراق و ناوخۆی‌ هه‌رێم لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕاسته‌وخۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك.

د. فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، له‌ په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی‌ دیكه‌، ڕایگه‌یاند "ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆبونی هه‌رێمی كوردستان، ناكۆكیی ترسناكی له‌ نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، له‌ نێوان خودی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانیشدا لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فیدراڵیی راسته‌وخۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك".

د. فوئاد مه‌عسووم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سروشتی ده‌ستوریی ئه‌ركه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕوو بدات و، پێشمه‌رگه‌ هه‌ر به‌شێكه‌ له‌ سیستمی به‌رگریی سه‌ربازیی نیشتمانیی عێراق".
سه‌رۆككۆماری‌ عێراق داوای‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك كردووه‌ رێزی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ده‌وڵه‌ت بگرن و، بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاروبار و ژیانی ئاسایی خۆیان.
هاوكات جه‌ختی‌ له‌ زیاتركردنی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا و، چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستووری‌ عێراق كردووه‌ته‌وه‌.


635 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2017

بابەتی زیاتر