Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و سنوورانه‌ی پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی موسڵ لێی بووه‌

 

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ھێڵەکانی تەماس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە رۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧ـی١٠ـی٢٠١٦ جێگیر بووە.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە روونیكردوه‌ته‌وه‌، بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی ھاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە ھێڵەکانی تەماس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە رۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧ـی١٠ـی٢٠١٦ جێگیر بووە.

ھەروەھا ھاتووە، ئێستاش ھەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا ھێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە.

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتێکدایە، ئەمرۆ پێشمەرگە لە مەخمور، باقرت، باشیک، و شەنگال، و چەند ناوچەیەکی دیکە کشایەوە، و سوپای عێراق، و حەشدی شەعبی لەو ناوچانە جێگیربوو.

 


3188 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2017

بابەتی زیاتر