داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: هه‌ولێر شارێكی عێراقییه‌ وه‌كو ناسرییه‌و سه‌ماوه‌

فازڵ میرانی ڕایگه‌یاند شانازی به‌ عێراقیبوونی خۆیه‌وه‌ ده‌كات و، له‌ ئێستادا هه‌موو شاره‌كان عێراقین. وتیشی‌: هه‌ولێریش شارێكی‌ عێراقییه‌ وه‌كو سه‌ماوه‌ و ناسرییه‌.

فازڵ میرانی‌، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ حه‌ده‌س، ڕایگه‌یاند "به‌رپرسانی‌ باڵای‌ پێشمه‌رگه‌ و لیوا نه‌جم جبووری‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌".
فازڵ میرانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتی‌ "له‌ ئێستادا شتێك نییه‌ به‌ ناوی ئه‌وه‌ی چی عێراقییه‌ و چی عێراقی نییه‌". میرانی‌ رایگه‌یاند "هه‌موو ناوچه‌كان عێراقین و هه‌ولێریش شارێكی عێراقییه‌ هاوشێوه‌ی سه‌ماوه‌ و ناسرییه‌".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكرات وتیشی "ئه‌و شانازی به‌ عێراقیبوونی خۆیه‌وه‌ ده‌كات و تاكو كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت".
پێشتریش سیروان بارزانی‌ به‌رپرسی‌ میحوه‌ری‌ گوێر-مه‌خمووری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ئاشكرای‌ كرد "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان دوێنێ‌ له‌ مه‌خموور كۆبوونه‌ته‌وه‌ و، ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنترۆڵیان كردووه‌، هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش به‌ ته‌نسیق ده‌توان بگه‌ڕێنه‌وه‌".


8825 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2017

بابەتی زیاتر