داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی به‌رامبه‌ر تۆتنهام له‌ده‌ستدا

له‌ یاریه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆی له‌گه‌ڵ تۆتنهام یه‌كسان بوو.
له‌ سێهه‌مین یاریه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆی میوانداریی یانه‌ی تۆتنهامی كرد و له‌ سه‌ره‌تاشدا یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ چه‌ند هه‌لێكی له‌ ده‌ستدا، به‌ڵام تۆتنهام توانی له‌ خوله‌كی 28دا به‌ گۆڵێك پێش بكه‌وێت كه‌ رافائیل ڤارانی به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ خۆیانی تۆماركرد.
دوای ئه‌وه‌ ریاڵ مه‌درید توانی ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ به‌ لێدانێی سزا كه‌ له‌ خوله‌كی 43دا رۆناڵدۆ جێبه‌جێی كرد.
له‌ گێمی دووه‌مدا یاریه‌كه‌ چه‌ند هه‌لێكی دیكه‌ی له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌وه‌ به‌ خۆوه‌ بینی به‌ڵام هیچ گۆڵی تێدا تۆمار نه‌كرا و به‌و جۆره‌ به‌ گۆڵێكی یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا یاریه‌كه‌ ته‌واو بوو.
له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو یانه‌ خاوه‌نی حه‌وت خاڵن و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان وه‌ك یه‌كه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدان.

246 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2017

بابەتی زیاتر