یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه و نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر به ئهپیۆل نیقۆسیای قوبروسی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
له سێهه‌مین یاریه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا ئه‌پۆیل نیقۆسیا میوانداریی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی كرد و توانی له خوله‌كی 62دا به گۆڵێك پێش بكه‌وێت كه میكایل بۆتی تۆماریكرد، دواتریش له خوله‌كی 67دا پاپاستا پۆلۆس ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دۆرتمۆند یه‌كسان كرده‌وه و هه‌ر به یه‌كسانیش یاریه‌كه كۆتایی پێهات.
به‌و جۆره هه‌ردوو یانه‌كه یه‌كه‌م خاڵیان له كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا به‌ده‌ستهێنا له پله‌ی سێهه‌م و چواره‌مدا.
580 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2017