داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر: له‌ كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد بێلایه‌نین



كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران نیگه‌رانه‌ له‌تێكه‌ڵاوكردنی‌  به‌كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر وبه‌غداد و ده‌ڵێت "ئاماده‌ین چاره‌سه‌ری‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌ین".

كۆنسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ كوردستانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت "كۆماری ئیسلامی له‌سه‌رتای‌ ڕیفراندۆنه‌وه‌ هه‌وڵی‌ خۆی‌ بۆ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌ولێر و به‌غداد خسته‌ڕوو، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێران ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم، ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر شێوازی نیگه‌رانیی له‌ خۆ گرتووه‌".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت " خاڵی جێی تێڕامانه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌ڵوێست و تێڕوانینه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ لایه‌نگری لایه‌نێك دژ به‌وی دیكه‌ پیشان بده‌ن، له‌كاتێكدا له‌كۆی‌ فۆناغه‌كاندا ئێران پشتیوانی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ كردووه‌".
كۆنسووڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ئاماده‌ن بۆ جێگیركردنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ بۆ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان و ده‌ڵێت "هیوادارین به‌ حیكمه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر، له‌ زووترین كاتدا عێراقێكی یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه‌دا ببینین".


478 جار خوێندراوەتەوە
18/10/2017

بابەتی زیاتر