داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركووك كشاوه‌ته‌وه‌


حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركووك كشاوه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زاییش دژی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروست بووه‌.

هاوشێوه‌ی‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كان و ناو شاری‌ كه‌ركووك كشاونه‌ته‌وه‌.
له‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردووشدا ناڕه‌زایی‌ زۆر دژی‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دروست بووه‌، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ كه‌ركووكیش به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی‌ كورد ده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تییان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.
له‌ ئێستا مه‌له‌فی‌ ئه‌منیی‌ شاری‌ كه‌ركووك راده‌ستی‌ پۆلیسی‌ پارێزگاكه‌ و به‌شێك له‌ سوپای‌ عێراق كراوه‌.
وه‌كو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو، بڕیاره‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ ته‌واوی‌ له‌ كه‌ركووك بكشێته‌وه‌.


693 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2017

بابەتی زیاتر