پاریس سان جێرمان به سه‌ركه‌وتنێكی نوێ و بردنه‌وه له ئه‌نده‌رله‌خت خۆی له گه‌یشتن به قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نزیك كردوه.
له به‌لجیكا یانه‌ی پاریس سان جێرمان بووه میوانی یانه‌ی ئه‌نده‌رله‌ختی به‌لجیكی، سه‌ره‌تاش له خوله‌كی سێ‌دا مبابی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌رنسای تۆماركرد، پاشان كاڤانی له خوله‌كی 44دا گۆڵی دووه‌می تۆماركرد.
له گێمی دووه‌میشدا پاریس سان جێرمان له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو تا له خوله‌كی 66دا گۆڵی سێهه‌می له‌لایه‌ن نیمارهوه تۆماركرد، هه‌روه‌ها له خوله‌كی 88دا ئه‌نخل دی ماریای ئه‌رجه‌نتینی گۆڵی چواره‌می ئه‌و یانه فهرنسیهی تۆماركرد.
به‌و ئهجامهش سان جێرمان یاریه‌كه‌ی به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه و بووه خاوه‌نی نۆ خاڵ و پێشه‌نگی گۆمهڵهكهی گرتووه.
431 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2017