داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕۆماو چێڵسی له‌یارییه‌كی پڕگۆلدا یه‌كسان بوون



یانه‌ی رۆما به‌ خاڵێكی گرنگه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ یه‌كسان بوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی.
له‌ یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای ستانفۆبریدیچ میوانداری رۆمای كرد.
له‌ یاریه‌كدا كه‌ ئاستێكی باڵای هه‌بوو دیڤید لویز توانی له‌ خوله‌كی 11 گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ چێڵسی تۆمار بكات، پاشان ئیدین هازارد له‌ خوله‌كی 37دا گۆڵی دووه‌می ئه‌و یانه‌ له‌نده‌نییه‌ی تۆماركرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌نجامه‌ رۆما به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریه‌كه‌ و له‌ خوله‌كی 40دا گۆڵێكی له‌لایه‌ن ئه‌لیكسانده‌ر كۆلارۆفه‌وه‌ تۆماركرد، پاشان له‌ خوله‌كی 64دا ئیدین دزیكۆ گۆڵی یه‌كسانی رۆمای تۆماركرد.
گوره‌گه‌كانی پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌وه‌ وه‌ نه‌وه‌ستان و له‌ خوله‌كی 70دا دزیكۆ گۆڵی سێهه‌می رۆمای تۆماركرد، به‌ڵام چێڵسی پاش پێنج خوله‌ك گۆڵی سێهه‌م و یه‌كسانی له‌لایه‌ن هازارده‌وه‌ تۆماركرد، به‌و یه‌كسانیه‌ش یاریه‌كه‌یان كۆتایی پێهات.
له‌م كۆمه‌ڵه‌دا ئیستا چێڵسی به‌ حه‌وت خاڵ پێشه‌نگه‌ و رۆما به‌ پێنج خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ له‌ پێش ئه‌تڵه‌تیكۆوه‌ كه‌ ته‌نها دوو خاڵی هه‌یه‌.

217 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2017

بابەتی زیاتر