Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پیشوازی له‌ ده‌ستپیشخه‌ری عه‌بادی ده‌كه‌ین بۆگفتوگۆ



ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایدا باسیان له‌ پێشهاته‌ تازه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان  و مادده‌ى ١٤٠ و دۆخى ئێستاى كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه كرد.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم  ڕایگه‌یاند كه‌ پێشوازى لە دەستپێشخەریه‌كه‌ی عەبادى دەکەین بۆ گفتوگۆ، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا. هه‌روه‌ها داواى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه‌ هاوكاریى هه‌ردوولا بكه‌ن بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌وگفتوگۆیه‌.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان به‌ دۆخێكى سه‌خت و دژواردا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌ یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى، وه‌ك چۆن گه‌لى كوردستان قۆناغه‌ سه‌خته‌كانى پێشووى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران  داواى له‌ داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌ هاناى خوشك و براكانیان له‌ خه‌ڵكى خۆڕاگرى كه‌ركووك و دووز خورماتووه‌وه‌ بچن.


758 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2017

بابەتی زیاتر