Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاراس شێخ جه‌نگی: كارێكی باشمان بۆكه‌ركوك كردووه‌، ئه‌مه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت


ئاراس شێخ جه‌نگی‌ كادیری‌ پێشكه‌وتووی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ و یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی‌ دژه‌تیرۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ دۆخی‌ كه‌ركوك ئاساییه‌ و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌م پێكهاته‌ی ئیستایه‌وه‌ ناتوانێت بێته‌ كه‌ركوكه‌وه‌.
ئاراس شێخ جه‌نگی‌ لێدوانێكی‌ بۆ په‌یام دا و  ڕایگه‌یاند "دۆخی‌ كه‌ركوك ئاسایی‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌مزاوانه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگانی‌ كه‌ركوك دادنیشێت و كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ نوێی‌ كه‌ركوك داده‌نێت".
ڕاشیگه‌یاند "خه‌ڵكی‌ شاری‌ كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ كارێكی‌ باشمان كردووه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌, ئه‌گه‌ر واش ده‌رنه‌چوو ده‌توانن به‌م من بڵێن ڕاستت نه‌ووت".
ئاراس شێخ جه‌نگی‌ هاوكات ئه‌وه‌شی‌ بۆ په‌یام ڕوونكرده‌وه‌ به‌هاوكاری‌ هه‌موولایه‌ك پارێزگاری‌ كه‌ركوك داده‌نێین و ده‌شڵێت "پێشمه‌رگه‌ نه‌چێته‌ ژێر دامه‌زراوه‌ی‌ به‌رگری‌ عێراق ناتوانێت بێته‌ ناو كه‌ركوكه‌وه‌".

3581 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2017

بابەتی زیاتر